به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه عێراق به‌ره‌و بنیاتنانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هاریكاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نساوه پێگه‌یشت،ولهمیان په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییهكانى نێوان عێراق وفه‌ڕه‌نسا له‌ڕووى سیاسی وئابوورى وكلتوورى وبواره‌كانى تر ورێكارهكانى پته‌وكردن وبهرهوپێشبردنیان بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو گه‌لى عێراق وفه‌ڕه‌نسا تاوتوێكراون".
وتیشى"هه‌روه‌ها گفتوگۆش كرا له‌باره‌ى كۆى بارودۆخى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى وڕێكارهكانى پته‌وكردنى هێوه‌ربوونه‌وه وسه‌قامگیرى،له‌پاڵ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌شن".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى ڕایگه‌یاندووه"عێراق به‌ره‌و بنیاتنانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هاریكاریكردن وئاڵوگۆڕى هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت،دوور له‌سیاسه‌تى جه‌مسه‌رگیرى وگرژییهكان".
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا ستایشى "هه‌ڵوێسته‌كانى عێراقى كرد له‌م بواره وئه‌ركى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كهلهبهرژهوهندى پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى نێوده‌وڵه‌تییه"،دووپاتیشیكرده‌وه"وڵاته‌كه‌ى پشتیوانى عێراق ده‌كات وخوازیاره هاریكارییه‌كان فراوانتر بكرێن به‌تایبه‌ت له‌ڕووى ئابوورى وخواستى كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان بۆ وبهرههێنانى له‌عێراق ولهسێكتهره جیاجیاكان".
بایدن: پیرۆزباییم لە تڕەمپ كرد و لە 20ی كانونی دووەم دەسەڵات دەگوازرێتەوە
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە