کازمى گۆڕستانى پاشایەتى ناوچەى ئەعزەمییەى بەسەرکردەوە

سیاسی
  • 27-03-2021, 16:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ شەممە، گۆڕستانى پاشایەتی دواى نۆژەنکردنەوەى لە ناوچەى ئەعزەمیەى بەغداى پایتەخت کردەوە. 
    بەپێى راگەیەندراوێکى نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیران،کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"کازمى سەردانى ناوچەى ئەعزەمیەى کرد لە بەغداى پایتەخت و لە نزیکەوە ئاگادار بوو لە دۆخى خزمەتگوزارى و شارەوانى تیایدا و چاویشى بە ژمارەیەک خەڵکى هاووڵاتیانى ناوچەکە کەوت و گوێى گرت لە هەندێ لەو کێشانەى کە رووبەڕوویان دەبێتەوەو رێنمایى چارەسەرکردنى دا".
    کازمى لەو سەردانەى بۆ ناوچەى ئەعزەمیە، گۆڕستانى پاشایەتیى بەسەر کردەوە دواى نۆژەنکردنەوەى بەو پێیەى کە یەکێکە لە شوێنەوارە گرنگە مێژووییەکان عێراق.