حه‌داد سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك وه‌زیر بۆ تاوتوێكردنى بڕگه‌كانى یاساى بوودجه‌

سیاسی
  • 27-03-2021, 11:27
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرد به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك وه‌زیر بۆ تاوتوێكردنى بڕگه‌كانى یاساى بوودجه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حه‌داد سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش كردووه‌ له‌نێوان لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى وژماره‌یه‌ك وه‌زیرى حكومه‌تى فیدڕاڵى بۆ تاوتوێ وگفتوگۆكردنى ورده‌كارى بڕگه‌ ومادده‌كانى یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021،كه‌له‌سه‌ر كارنامه‌ى دانیشتنى سبه‌ى په‌رله‌مان دانراوه‌".