وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌ڕه‌شه‌ى توندكردنى ڕێوشوێنه‌كان ده‌كات ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندى ڕێنماییه‌كان نه‌بن

ناوخۆ
  • 26-03-2021, 19:08
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،هه‌ڕه‌شه‌ى كرد به‌سه‌پاندنى ڕێوشوێنى توندتر ئه‌گه‌ر بێت هاوڵاتیان پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى نه‌بن.
    روبا فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌ندامى تیمى ڕاگه‌یاندنى پزیشكى پاڵپشتیكه‌ر له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"توشبووانى ته‌واوى خێزانێك له‌گوند ولادێیكان ده‌ستنیشانكراوه‌"،ئاماژه‌یشیدا"تیمى ته‌ندروستى ڕه‌وانه‌ كراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا وگه‌ڕان به‌دواى توشبووان له‌م ناوچانه‌".
    وتیشى"به‌رده‌وامى زیادبوونى ژماره‌ى توشبووان مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه‌ وهه‌ڕه‌شه‌ له‌سیسته‌مى ته‌ندروستى ده‌كات"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاسپارده‌ى توندتر ده‌رده‌كات ئه‌گه‌ر بێت هاوڵاتیان پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى  نه‌بن،وئه‌م ڕێوشوێنانه‌یش به‌پێى ئامارى توشبووان وچاودێرى ڕۆژانه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر".
    حه‌سه‌ن داوایشى له‌"هاوڵاتیان كرد په‌له‌ بكه‌ن له‌وه‌رگرتنى ڤاكیسن له‌ڕێگاى خۆتۆماركردن له‌سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌،وله‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان وپاراستنى سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان".