ڕه‌عه‌د حه‌موودى وه‌ك سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى نیشتمانى عێراق ده‌ستنیشانكرا

وەرزش
  • 26-03-2021, 11:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-حسێن عه‌مار
    و:سۆما جاف
    ڕه‌عه‌د حه‌موودى وه‌ك سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى نیشتمانى عێراق ده‌ستنیشانكرا.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌ى گشتى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى نیشتمانى عێراق ڕه‌عه‌د حه‌موودى وه‌ك سه‌رۆكى نوسینگه‌ى جێبه‌جێكارى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى ده‌ستنیشانكرد"،وتیشى"حه‌موودى 19 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا،كه‌چى تاڵب فه‌یسه‌ڵ عه‌بدولحسێن 17 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا".
    وتیشى"ئه‌یاد نه‌جه‌ف ئه‌لیاس وه‌ك جێگرى یه‌كه‌م دیاریكرا،و هه‌ریه‌كه‌ له‌ حه‌یده‌ر حسێن عه‌لى وه‌ك جێگرى دووه‌م،وئه‌حمه‌د حه‌نوون خه‌نجه‌ر وه‌ك جێگرى سێیه‌م دیاریكران".