وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر سبه‌ى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

سیاسی
  • 23-03-2021, 22:58
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ڕایگه‌یاند،محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر سبه‌ى چوارشه‌ممه‌،سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
    وتیشى،فوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ وشێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا سازده‌كه‌ن له‌دواى كۆتاییهاتنى سه‌ردانه‌كه‌.