ئاگرێكى گه‌وره‌ له‌گه‌نجینه‌ بازرگانییه‌كانى ناوچه‌ى عه‌لاوى كه‌وته‌وه‌

ناوخۆ
  • 23-03-2021, 16:24
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، رایگه‌یاند ئاگرێكى گه‌وره‌ له‌ چه‌ند كۆگایه‌كى بازرگانى له‌ ناوچه‌ى عه‌لاوى كه‌وته‌وه‌.
    له‌ راگه‌یاندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئاگرێكى گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌ى عه‌لاوى كه‌وته‌وه‌ له‌ شه‌قامى 6 چه‌ند كۆگایه‌كى بازرگانى تایبه‌ت به‌ كه‌ره‌سته‌ى ئۆتۆمبێل گرته‌وه‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "تیمه‌كانیان له‌هه‌وڵى كۆنتڕۆڵ كردنى ئاگره‌كه‌ن وسه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان خستوه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ ته‌شه‌نه‌ نه‌سه‌ندنى ئاگره‌كه‌ بۆ كۆگاكانى دیكه‌".