وەزارتی تەندروستی 4655 حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆنا و4088 چاكبوونه‌وه‌ تۆماردەکات

ناوخۆ
  • 22-03-2021, 16:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆناڕاگه‌یاند.
    ‎وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 4655 توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 4088 حاڵه‌ته‌‌ ".
    ‎ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا  29 حاڵه‌ته‌".