یه‌ك ملیۆن خوێندكار به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى كۆتایی زانكۆكان ده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 22-03-2021, 19:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند یه‌ك ملیۆن خوێندكار به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى كۆتایی زانكۆكانى عێراق ده‌كه‌ن.
    فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان وڕاگه‌یاندن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"وه‌ك پابه‌ندییه‌ك به‌واده‌ى خشته‌كانى زانكۆ بۆ ساڵى خوێندنى 2021/2020 زانكۆ وكۆڵێژه‌  حكومى وتایبه‌ته‌كان تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی وه‌رزى خوێندنى یه‌كه‌م ونیوه‌ى ساڵى خوێندنى به‌رایی بۆ هه‌ردوو خوێندنى به‌یانیان وئێواران ئه‌نجامدا به‌به‌شدارى یه‌ك ملیۆن خوێندكار وله‌ده‌ستپێكى به‌روارى ئه‌مڕۆ بیست ودووى ئادار تاقیكردنه‌وه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر زیاتر له‌دوو هه‌زار وشه‌ش سه‌د وپه‌نجا به‌ش به‌سه‌رجه‌م به‌شه‌ ئه‌كادیمییه‌كان".