لیژنه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى:چوار تریلیۆن گوژمه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كانه‌ له‌بوودجه‌دا

سیاسی
  • 22-03-2021, 21:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى هه‌رێمه‌كان وپارێزگا ناپه‌یوه‌سته‌كان به‌هه‌رێمه‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند چوار تریلیۆن گوژمه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كانه‌ له‌بوودجه‌دا.
    مه‌حمود كه‌عبى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گوژمه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كان له‌بوودجه‌دا زیادیكردووه‌ له‌دوو تریلیۆن بۆ چوار تریلیۆن،هه‌روه‌ها گوژمه‌ى پترۆدلاریش بۆ 500ملیار ترلیۆن زیادیكردووه‌،هه‌روه‌ها گوژمه‌ى ده‌روازه‌كان وڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش هه‌ن".
    كه‌عبى وتیشى"هه‌ندێك له‌پارێزگاكان تایبه‌تمه‌ندى هه‌بووه‌ له‌ڕووى ته‌رخانكردنى گوژمه‌ له‌نێویشیاندا زیقار به‌هۆى دۆخى تایبه‌تى نزیكه‌ى 300ملیار له‌سندووقه‌كه‌ بۆى ته‌رخانكراوه‌ له‌پاڵ گوژمه‌كانى هه‌رێمه‌كان وئه‌وانه‌ى تر"،ئاماژه‌یشیدا"سندوقى دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كانیش زیادكراوه‌".