ناڕه‌زاییه‌كان له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى لوبنان له‌ به‌یروت ده‌ستپێكرده‌وه‌

جیهانی
  • 22-03-2021, 22:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕایانگه‌یاند خۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌ك ڕێگایان له‌به‌یروتى پایته‌خت داخست،دواى ئه‌وه‌ى سه‌عه‌د حه‌ریرى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو كابینه‌ى حكومى كه‌میشێل عۆن سه‌رۆك لوبنان پێشكه‌شى كردبوو ڕه‌تكرده‌وه‌.
    شایه‌نى باسه‌ حه‌ریرى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عۆن ڕایگه‌یاند"كارى له‌پێشینه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ته‌ بۆ ڕاگرتنى داڕمانى ئابوورى وده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ سندوقى نه‌ختێنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى".