ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى دانوستانێكى به‌رایی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وئه‌ندامانى دادگاى فیدڕاڵى

سیاسی
  • 22-03-2021, 13:46
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى دانوستانێكى به‌رایی ئه‌نجامدا بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وئه‌ندامانى دادگاى فیدڕاڵى.
    ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"دادوه‌رانى ڕاسپێردراو بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وئه‌ندامانى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى به‌پێى ده‌قى مادده‌ى 3 له‌یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى فه‌رمانى ژماره‌ 30 یاساى 2005(یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى)ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌ته‌وه‌".
    وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌به‌شدارى دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ومدحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆكى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى وسالم محه‌مه‌د نورى سه‌رۆكى ده‌زگاى داواكارى گشتى وجاسم محه‌مه‌د عه‌بود سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارانى دادوه‌رى بووه‌ وله‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ دانوستانى به‌رایی كراوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وئه‌ندامانى دادگاكه‌ له‌ماوه‌ى ڕۆژانى داهاتوودا".