ئۆپراسیۆنەکانى کەربەلا پلانى زیارەتى پانزەى شەعبانى تەواوکردوە

ئەمنی
  • 20-03-2021, 14:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئۆپراسیۆنەکانى کەربەلا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ئامادەکارییەکانى بۆ داڕشتنى پلانێک سەبارەت بە زیارەتى پانزەى شەعبان تەواو کرد
    فاهم گرێتى بەڕێوەبەرى بەشى راگەیاندن لە فەرماندەیى ئۆپراسیۆنەکانى کەربەلا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگەیاند:"فەرماندەییەکە بەسەرپەرشتى مەیدانى لەلایەن لیوا عەلى هاشمى فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکان هەموو ئامادەکارى و پلانە ئەمنی و تەندروستیی و پلانى گواستنەوەى کۆتایى پێهناوە بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانى پانزەى شەعبان".
    وتیشى" سەرجەم وەزارەتەکان بەشدارییان کردوە لە پلانەکە و زیارەتکاران بەپێى پلانەکە دواى زیارەتکردنیان ئاسانکارییان بۆ کراوە سەبارەت بە گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانیان".