سەرۆک کۆمار وفەیاز جەختدەکەنەوە لەبەردەوامی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

سیاسی
  • 20-03-2021, 18:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، لەبارەگاى تایبەتى خۆى لە شارى سلێمانى پێشوازییکرد لە فالح فەیاز سەرۆکى دەشتەى حەشدى شەعبى
    بەپێى راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"  لەو دیدارە دوایین  رووداوە سیاسى و ئەمنیى لە وڵاتەکە و گرنگى یەکخستنى هەوڵەکان بۆ پتەوکردنى ئاسایش و سەقامگیرى هاووڵاتیان تاوتوێکرا
    هەر لەو دیدارە جەخت کرایەوە لەسەر خواستى بەردەوامبوونى هەوڵە ئەمنییەکان بۆ بەرنگاربوونەوەى تیرۆر و راوەدونانى پاشماوەکانى شانە نووستووەکانى داعش کە لەهەوڵى ئەوەدان سەقامگیرى لە هەندێ ناوچە بشێوێنن، وێڕاى جەختکردنەوە لە پتەوکردنى دەسەڵاتى دەوڵەت و سەروەریەکەى و پشتیوانیکردنى دەزگا ئەمنییەکەى لە پاراستنى ئاسایشى هاووڵاتیان".