ئه‌مڕۆ گه‌ڕى 25ى خولى نایابى عێراقى ده‌ستپێده‌كات

وەرزش
  • 20-03-2021, 10:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،یارییه‌كانى گه‌ڕى25ى خولى نایابى عێراقى ده‌ستپێده‌كات به‌ ئه‌نجامدانى 6 یارى.
    یارى یه‌كه‌م له‌ نێوان قوه‌ جه‌ویه‌ كه‌ پێشه‌نگى ریزبه‌ندیه‌ و یانه‌ى زاخۆ كه‌ له‌ ریزبه‌ندى حه‌وته‌م ده‌بینرێت له‌ خوله‌كه‌دا ،یاریه‌كه‌ له‌ یاریگاى شه‌عبى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامده‌درێت.
    هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ئه‌لقاسم وته‌له‌به‌ له‌ یاریگاى ئه‌لكه‌فل رووبه‌رووى یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ و حدود و ئه‌مانه‌ت به‌غداد و دیوانیه‌ و نه‌فت و هه‌روه‌ها نه‌فت ئه‌لبه‌سره‌ و صناعات كه‌هره‌بائیه‌ یارى ده‌كه‌ن له‌ یاریگاى فه‌یحا‌و له‌ به‌سره‌ و دوا یارى ئه‌مرۆش له‌ نێوان نه‌فت ئه‌لوه‌ست و شورته‌ ده‌بێت.