وته‌ى دوو تاوانبارى تیرۆرستى داعش له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ى ئه‌لبو دوور په‌سه‌ندكرا

ئەمنی
  • 18-03-2021, 16:25
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،وته‌ى دوو تاوانبارى په‌سه‌ندكرد كه‌دانیان به‌وه‌دانا له‌گه‌ڵ گروپێكى تیرۆرستى داعش كه‌ژماره‌یان(11)تیرۆرسته‌،به‌شداریان كردووه‌ له‌تیرۆركردنى خێزانێك له‌ناوچه‌ى ئه‌لبو دوور.
    ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ڵاحه‌دین وته‌ى دوو تیرۆرستى داعش په‌سه‌ندكردووه‌ كه‌هه‌ستاون به‌تاوانى كوشتنى خێزانێك كه‌پێنج برا له‌گه‌ڵ دایكیان بوونه‌ قوربانى وتیرۆركردنى كارمه‌ند وپارێزه‌رێك له‌هه‌مان ناوچه‌".