ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ یەکلاییکردنەوەی یاسای دادگای فیدڕاڵی کۆدەبێتەوە

سیاسی
  • 18-03-2021, 02:22
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    نوسینگه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سەرۆکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمان بۆ تەواوكردنی دەنگدان لەسەر یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی کۆدەبێتەوە.
    نوسینگەی حەلبوسی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویکردەوە"ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق  كۆدەبێتەوە بەمەبەستی تەواوكردنی دەنگدان لەسەر یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی،و کۆبونەوەکەش كاتژمێر 4:00ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت".
    وتیشى"هەروەها كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی حکومەتی فیدڕاڵ لەگەڵ لیژنەی دارایی و سەرۆكی فراكسیۆنەكان کۆدەبێتەوە بۆ تەواوکردنی برگەکانی تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021".