كازمى :سامانى كۆمه‌ڵگاكه‌مان فره‌ سه‌رچاوه‌ییه‌

سیاسی
  • 14-03-2021, 12:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،پیرۆزبایى له‌ سائیبه‌ى مه‌ندائی كرد به‌بۆنه‌ى رۆژه‌ سپییه‌كانى جه‌ژنى برونایا ،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد فرەیی سەرچاوەی هێزی کۆمەڵگاو سامانێکی شارستانی بەردەوامە.


    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى مستەفا کازمی له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"بەشداریی ئاهەنگەکانی کەسوکارمان دەکەین لە سابیئەی مەندائی بەبۆنەی ڕۆژە سپییەکانی جەژنی برونایا، بەهیواین ڕۆژانی خۆشی و شادی بێت بۆ هەموو عێراقییەکان". 
    وتیشى "فرەیی سەرچاوەی هێزی کۆمەڵگاو سامانێکی شارستانی بەردەوامە، هەمو جەژنێک هەر عێراق سەربەرزبێت".