وەزیری تەندروستی:بەشی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا لەماوەی سێ هەفتە دەگاتە عێراق

ناوخۆ
  • 1-02-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا– اه‌ع

    حەسەن تەمیمی،وەزیری تەندروستی،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،رایگەیاند، لە سێ هەفتەی داهاتودا قۆناغی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق.
    تەمیمی بۆ كه‌ناڵى عێراقى ئیخبارییه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"لەماوەی سێ هەفتەی داهاتودا قۆناغی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا کە پێکهاتوە لەسێ ملیۆن ژەمە ڤاکسین دەگاتە عێراق.
    پێشوتریش حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى دووپاتیكرده‌وه‌"عێراق به‌منزیكانه‌ ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌رده‌گرێت،ئاماژه‌یشیدا گرێبه‌ستى ڤاكسینى ڤایزه‌ر پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانى ڤاكسینه‌كه‌یش ده‌گرێته‌وه‌".