ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:زیاتر له‌450 كم له‌سنورى عێراق وسوریا ده‌سته‌به‌ركراوه‌

ئەمنی
  • 27-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

     
    و:سۆما جاف
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،زیاتر له‌450 كێلو مه‌تر له‌سنورى عێراق وسوریا ده‌سته‌به‌ركراوه‌.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌ستاوه‌ به‌ده‌سته‌به‌ركردنى سنورى عێراق وسوریا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"زیاتر له‌450 كێلو مه‌تر به‌ته‌واوه‌تى ده‌سته‌به‌ركراوه‌ له‌لایه‌ن تاوه‌ره‌كان وته‌لى دڕكین".
    خه‌فاجى وتیشى،"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌هاریكارى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ووه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ وله‌پاڵ حه‌شدى شه‌عبى هه‌ستاوه‌ به‌ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌و به‌شه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ده‌كاته‌ 610 كێلو مه‌تر له‌سنورى عێراق وسوریا وڕێگاگرتن له‌دزه‌كردنى تیرۆرستان".
    خه‌فاجى ڕوونیشیكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى توانیان شكست به‌دزه‌پێكردنى تیرۆرستان له‌ڕێگاى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریاوه‌ بهێنن،له‌میان دانانى تاوه‌ر وكامێراكانى چاودێرى وفرۆكه‌ى بێفه‌ڕۆكه‌وان".