ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ڕێكه‌وتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا واژۆ ده‌كات بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى موسڵ

ناوخۆ
  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،رێكه‌وتنامه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا واژۆ كرد بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى موسڵ".
     
    حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ لایه‌نى فه‌ره‌نسى واژۆ كرد بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى موسڵى نێوده‌وڵه‌تى".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئه‌م نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌ له‌ میان ئه‌و قه‌رزه‌ دێت كه‌ فه‌ڕه‌نسا پێشكه‌شى عێراقى كردووه‌".