به‌غدا-اه‌ع
روسیا ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،سه‌ركۆنه‌ى دو ته‌قینه‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ى به‌غداى پایته‌ختى كرد،هاوكارى ته‌واوى خۆى بۆ حكومه‌ت و گه‌لى عێراقى پێشكه‌ش كرد له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر".
باڵیۆزخانه‌ى روسیا له به‌غدا له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره قێزه‌ونه ده‌كه‌ینه‌وه كه كه‌سانى بێ تاوانى كرده ئامانج".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه روسیا هاوكارى حكومه‌ت و گه‌لى عێراق ده‌كات له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر،پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای سه‌لامه‌تی و زوچاکبونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین ".