به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،داواى كرد گوێ به‌و ده‌نگانه نه‌ده‌ن كه داواى بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌لبوسى له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" حه‌لبوسى چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە ریش سپی و کەسایەتییەکانی ناوچەی هور رەجەب و ناوچەی ئەلبو عیسە لە میوانخانەی عەشیرەتی ئەلبو عیسە.
لە میانی دیدارەکە گوێبیستی ئەو کێشە و گرفتانە بوو کە دانیشتوانی ئەو ناوچانە بە دەستیانەوە دەناڵێنن، گفتوگۆش کرا سەبارەت بە هەنگاوەکانی چارەسەرکردنیان کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێری دەکرێن.
جه‌ختیکردەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵی عەشایرەکان لە پشتیوانی کردنی دەوڵەت لە بەدیهێنانی سەقامگیری، ئاماژەشی بە هەڵوێستی رەسەنیان کرد لەو قەیرانە جۆراوجۆرانەی روبەروی وڵات بۆتەوە.
حه‌لبوسى هانیدان تا هاوڵاتیان هانبدەن خۆیان بۆ تۆماری بایۆمەتری کە لە هەڵبژاردنی داهاتوو پشتی پێ دەبەسترێ، دواشی کرد بەشداریەکی کاریگەریان هەبێ، بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانیان تا گوزارشت لە خواستیان بکات و گوێ بە داواکاری بایکۆتی هەڵبژاردن نەدەن.