به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى كاره‌با گرنگترین ئه‌و دۆسییانه‌ى دیاریكرد كه‌له‌گه‌ڵ وه‌زیرى وزه‌ى ئێران باسى لێوه‌ده‌كرێت،هه‌روه‌ها ڕاستییه‌كانى ده‌ستپێكردنى هاورده‌كردنى وزه له‌توركیاوه خسته‌ڕوو.
ئه‌حمه‌د مو‌سا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زیرى وزه‌ى ئێرانى سبه‌ى سێشه‌ممه ده‌گاته به‌غدا،بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى بابه‌تى غاز وقه‌رز وشایسته‌كانى لایه‌نى ئێرانى كه ده‌بێت حكومه‌ت خه‌رجى بكات،ڕوونیشیكرده‌وه قه‌رزه‌كان ده‌گاته دوو ملیار و600 دۆلار.
وتیشى"بابه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى غازى وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانیش تاوتوێده‌كرێن كه‌بۆته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى 7 هه‌زار مێگاوات له‌سیسته‌مى نیشتمانى،وكاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بووه له‌سه‌ر كاته‌كانى پێدانى كاره‌با،جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌روه‌ها تاوتوێى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با ده‌كرێت كه‌به‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ سیسته‌مى عێراق به‌ستراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى بابه‌ته‌كه.
له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنى هاورده‌كردنى ته‌زووى كاره‌با له‌توركیاوه بۆ عێراق مو‌سا وتى"تاوه‌كو ئێستا هیچ لێدوانێكى فه‌رمى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاره‌باوه له‌باره‌یه‌وه نه‌دراوه ،جه‌ختیشیكرده‌وه بابه‌تى به‌ستنه‌وه‌ى كاره‌با به‌توركیاوه هێشتا زووه چونكه تاوه‌كو ئێستا تاقیكردنه‌وه‌ى پێویستى هونه‌رى بۆ به‌جێ گه‌یاندنى پرۆژه‌كه نه‌كراوه.