كوژرانى 12 تیرۆرست له‌ ڕۆژئاواى موسل

ئەمنی
  • 22-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،كوشتنى 12 تیرۆرستى له‌ ڕۆژئاواى موسل راگه‌یاند.
     
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" له‌سه‌ر راسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،كه‌رته‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى به‌پشت به‌ستن به‌ هه‌وڵى هه‌واڵگیرى وزانیارى له‌ بادۆشى ڕۆژئاواى موسل ئه‌نجامدا"، له‌ ئاكامى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ 12 تیرۆرست كوژران"و به‌هاوكارى فڕۆكه‌وانى سه‌ربازى و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ئه‌نجامدرا".