به‌غدا-اه‌ع
كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،سه‌ركۆنه‌ى هێڕشه مووشه‌كییه‌كه‌ى كرد كه‌ئێواره‌ى دوێنێ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداى كرده ئامانج جه‌ختیشی كرده‌وه له‌پاڵپشتى ته‌واوى میسر له‌گه‌ڵ عێراق له‌هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى ده‌یگیرێته به‌ر بۆ نه‌هێشتنى تیرۆر وپشتیوانیكه‌رانى.
ئه‌حمه‌د حافز وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى دره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى سه‌ركۆنه‌ى هێڕشى مووشه‌كى ده‌كات كه‌ئێواره‌ى دوێنێ ناوچه‌ى سه‌وزى له‌به‌غدا كردۆته ئامانج".
جه‌ختیشیكرده‌وه میسر سه‌رجه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان سه‌ركۆنه ده‌كات كه ده‌بێته هۆى تێكدانى سه‌قامگیرى عێراقى برا،وبه‌ئامانجگرتنى باره‌گاكانى نێرده دیبلۆماسییه‌كان وئامانجه مه‌ده‌نییه‌كان".
حافز به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه"داواى له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانى كرد به‌رژوه‌ندى نیشتیمانى عێراق بخه‌نه پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى تر،بۆ سه‌رخستنى ئه‌و ئه‌ركه چڕه‌ى عێراق كۆششى بۆ ده‌كات له‌چوار چێوه‌ى پاراستنى ئاسایش وئارامییه‌كه‌ى".
دووپاتیشیكرده‌وه"میسر به‌ته‌واوه‌تى پاڵپشتى عێراق ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانى نه‌هێشتنى تیرۆر وپشتیوانیكه‌رانى وهه‌روه‌ها پاراستنى ئاسایشى نیشتیمانى".