كازمى سه‌ردانى شانشینى هاشمى ئه‌ردنى ده‌كات وچاوى به‌شا عه‌بدوڵلاى دووه‌م ده‌كه‌وێت

  • 19-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵلاى دووه‌م كوڕى حسێن پادشاى ئه‌ردن په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كان وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانى ئابوورى تاوتوێكردووه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،به‌سه‌ردانێكى كارى خێراى بۆ شانشینى هاشمى ئه‌ردنى كردووه‌،وتیایدا چاوى كه‌وتووه‌ به‌شا عه‌بدوڵلاى دووه‌م كوڕى حسێن له‌عه‌ممانى پایته‌ختى ئه‌ردن".
    وتیشى"هه‌ردوولا كۆى په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كان وكه‌یسه‌ گرنگه‌ هاوبه‌شه‌كانیان تاوتوێكردووه‌ به‌تایبه‌ت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى هه‌نووكه‌یی ئابوورى،وڕێكاره‌كانى چاكبوون له‌لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا به‌سه‌ر ئابوورى هه‌ردوو وڵاتى برا".