باڵیۆزى عێراقى:ئه‌نقه‌ره‌ پاڵپشتى بێ وێنه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى ده‌كات

  • 19-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع
     
     
    حه‌سه‌ن جه‌نابى ،باڵیۆزى عێراق له‌ توركیا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ ئه‌نقه‌ره‌ پاڵپشتى بێ وێنه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى ده‌كات.
     
    جه‌نابى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" به‌بڕزاى من باشترین ده‌ستكه‌وتى ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ رێكه‌وتنى گشتى ساڵى 2009 بۆ چونى هاوڵاتیان به‌بێ ڤیزا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ و ده‌روازه‌كان".
     
    وتیشى"ئه‌مه‌ش ده‌رگاى هاتوچۆى هاوڵاتیان له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كاته‌وه‌ و لابردنى ئاسته‌نگیه‌كان كه‌ له‌م دواییه‌ رووى دا "،هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى سیاسى توركیا بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى".