وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خاچى سوور یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى منداڵانى خێزانه‌كانى داعش تاوتوێده‌كات

  • 4-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى،له‌گه‌ڵ پیتر مۆریر سه‌رۆكى لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خاچى سوور یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى منداڵانى خێزانه‌كانى داعش تاوتوێكرد.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ چاوى كه‌وتووه‌ به‌سه‌رۆكى لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خاچى سوور،وله‌دیداره‌كه‌دا ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا،وقه‌یرانى ئاواره‌كان،وگرنگى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى منداڵانى خێزانه‌كانى داعش تاوتوێكردووه‌".