وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختیكرده‌وه‌ عێراق له‌ ریزبه‌ندى توشبوان و مردن به‌ كۆرۆنا پاشه‌كشه‌ى كردووه‌

ناوخۆ
  • 29-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ عێراق له‌ ریزبه‌ندى توشبوان و مردن به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا پاشه‌كشه‌ى كردووه‌.
    ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى گشتى له‌وه‌زاره‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"عێراق پاش ئه‌وه‌ى له‌ ریزبه‌ندى 11 یه‌م بوو له‌ خشته‌ى جیهانى بۆ توشبووانى كۆرۆنا ئێستا له‌ ریزبه‌ندى 20 دایه‌ ،هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ریزبه‌ندى مردن له‌ خشته‌ى جیهانى دواى ئه‌وه‌ى له‌ ریزبه‌ندى 12 بوو ئێستا له‌ 22 هه‌مینى خشته‌كه‌ ده‌بینرێت".
    جه‌ختیكرده‌وه‌"ناتوانرێت كۆنتڕۆڵى ئه‌م په‌تایه‌ بكرێت به‌تایبه‌ت ئێستا له‌ وه‌رزى زستانین و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ك وڵاتانى دیكه‌ ژماره‌ى توشبووان روو له‌ زیاد بوون بكات".