بلاسخارت:سەید سیستانی جەختی لەسەر گرنگیی دەنگدان لە هەڵبژاردن بە ئازادی و بێ هیچ فشارێك کردووەتەوە

  • 24-11-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا_اەع
     
    جینین بلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ،ئەمڕۆ سێشەممە، جەختیکردەوە کە سەید سیستانی سورە لەسەر گرنگیی دەنگدان لە هەڵبژاردن بە ئازادی و بێ هیچ فشارێک.
     
    بلاسخارت لە پەیامەکەیدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) چاودێری کردووە ڕایگەیاند:"سەید سیستانی جەختی لەسەر گرنگیی دەنگدان لە هەڵبژاردن بە ئازادی و بێ هیچ فشار و تەنگپێهەڵچنینێک کردووەتەوە، شەفافیەت و چاودێری و دەستپاکی زۆر پێویستە، دەبێ هەڵبژاردنیش بەدەر بێ لە هەر دەستێوەردانێکی سیاسی لە سەرجەم قۆناغەکاندا".
    ئاماژەی بەوەکرد" کە خۆشحاڵە لە کەمبوونەوەی هێرش بۆ سەر دیبلۆماتکاران دەربڕی".
    هەروەها جەختیکردەوە لەسەر بەردەوامی وتوێژەکانی نێوان بەغدا و هەولێر".