كازمى و پۆمپیۆ په‌ره‌سه‌ندنى ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

  • 17-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ومایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا  په‌ره‌سه‌ندنى ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
     
    نوسینگەی سەرۆک وەزیران له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند ئەمڕۆسێشه‌ممه‌:" مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەنجامدا، پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان  هەردو وڵات و دواین پەرەسەندنەکانی ئەمدواییەی عێراق و ناوچەکەش تاوتوێکرا".
     
     ئاماژه‌به‌وه‌كرا" گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا لەچەند بوارێکی جیاوازدا به‌تایبه‌ت روبەڕوبونەوەی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان پۆمپیۆ و کازمی بوە".