لیژنه‌ى وزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانى پاڵپشتى كردنى وه‌به‌رهێنانى غاز

ناوخۆ
  • 12-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانى پاڵپشتى كردنى وه‌به‌رهێنانى غاز،رونیشیكرده‌وه‌ دواكه‌وتنى وه‌به‌رهێنان به‌هۆى به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ بووه‌.
     
    جه‌مال محه‌مه‌داوى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند:" لیژنه‌كه‌ پاڵپشتى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات بۆ گۆنگیدان به‌كه‌رتى غاز،و راگرتنى هاورده‌كردنى بۆ به‌كارخستنى موه‌لیده‌كانى كاره‌با".
       
    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" ئه‌م دۆسیه‌یه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ دواكه‌وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستێكى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى شل، داوایكرد كارى جدى بكرێت بۆ وه‌به‌رهێنانى ئه‌و كێڵگانه‌ى غازى ئازادى هه‌یه‌ وه‌ك مه‌نسوریه‌و عه‌كاز و سێبیه‌ ،بۆ سود وه‌رگرتن لێى له‌ برى هاورده‌كردن بۆ وێستگه‌كانى وزه‌".