كازمى ڕێنمایی دا به‌ڕاگرتنى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى به‌رامبه‌ر دواناوه‌ندى عه‌قیده‌ وكۆلێژى به‌غدا وباخچه‌ى ساوایانى شه‌قایق گیراوه‌ته‌به‌ر

ناوخۆ
  • 6-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێنمایی دا به‌ڕاگرتنى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى به‌رامبه‌ر دواناوه‌ندى عه‌قیده‌ وكۆلێژى به‌غدا وباخچه‌ى ساوایانى شه‌قایق گیراوه‌ته‌به‌ر.
    حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كازمى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ڕاسپاردووه‌،به‌ڕاگرتنى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى به‌رامبه‌ر دواناوه‌ندى عه‌قیده‌ى كچان وكۆلێژى به‌غداى كچان وناوه‌ندى دیجله‌ وباخچه‌ى ساوایانى شه‌قایق گیراوه‌ته‌به‌ر،تا دۆزینه‌وه‌ى جێگره‌وه‌یه‌كى گونجاو".
    ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بووه‌ له‌بیست وچواره‌مین دانیشتنى ئاسایی كه‌له‌به‌روارى 3/ 11/ 2020 سازكرا".