وەزیری ناوخۆی فرەنسا هۆشداریدا لە ئەنجامدانی هێرشی زیاتر لە وڵاتەكەی

  • 30-10-2020, 00:00
  • +A -A

     چاودێرى-اه‌ع

     
    وەزیری ناوخۆی فرەنسا هۆشداریدا لە ئەنجامدانی هێرشی زیاتر لە وڵاتەكەی و راشیگەیاند،"لێدوانەكانی ئەم دواییەی ئەردۆگان سنوری بەزاندوە".
    بەیانی ئەمڕۆ جیراڵد دارمانان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت فرەنسا روبەروی هێرشی ناوخۆیی زیاتر ببێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد، پێویست ناكات دەستور بگۆڕدرێت بۆ پاراستنی فرەنسییەكان لە هێرشی تیرۆریستان. فرەنسا لە جەنگدایە دژی دوژمنێکی دەرەکی و ناوەکی و دژی ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی"
    وەزیری ناوخۆی فرەنسا ڕەخنەی لە لێدوانەکانی ئەم دواییەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا گرت و وتی، ئەوان سنوریان بەزاندوە.
    دوێنێ پێنجشەممە، لە شاری نیسی فرەنسا، هێرشبەرێك بە چەقۆ لە كەنیسەی نۆتردام، سێ كەسی كوشت و چەند كەسێكی دیكەش برینداركرد، دواتر راگەیەندرا كە هێرشەكە تیرۆریستی بوە.