پەرلەمان دەنگی لەسەر بازنەکانی ھەڵبژاردن لە ١٦پارێزگا دەدات ودانیشتنەکەی بۆ ڕۆژی دووشەممە دواخست

ناوخۆ
  • 24-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
     
    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، بازنەکانى هەڵبژاردنى لە ١٦ پارێزگاى عێراق پەسەند کرد و دەنگدان لەسەر پارێزگاکانى کەرکوک و نەینەواش بۆ دووشەممە دواخرا.
     
    نوسینگەى راگەیاندنى په‌رله‌مان له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"  ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،بازنەکانى هەڵبژاردنى لە ١٦ پارێزگا پەسەند کرد و دەنگدان لەسەر پارێزگاکانى کەرکوک و نەینەواش بۆ دووشەممە دواخرا.
     
     محەمەد حەلبوسی سەرۆکى پەرلەمانیش رایگەیاندبوو، پێویستە دانیشتنەکە بەردەوام بێت تاکو دەنگدان لەسەر بڕگەى بازنەکانى هەڵبژاردن دەدرێت.