زه‌یدان هاوكارى دادگایى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێى ده‌كات

ناوخۆ
  • 29-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى هاوكارى دادگایى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێى كرد
    زه‌یدان ئه‌مڕۆ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و چاوى كه‌وت به‌ هه‌ریه‌ك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم و مه‌سرۆر بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ، ئەمڕۆ سێشەممە ،له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"پێویستە دامودەزگاکانی حكومەتی فیدرالی، ڕێز لە تایبەتمەندیی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا بگرن بە تایبەتی لە بواری دادوەریدا. گوتیشی دەبێ دەستووری عێراق بنەما بێت بۆ چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی کێشە و ناکۆکییەکان.
     
    لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی بەهێزکردنی ڕۆڵی بێلایەنانەی سیستەمی دادوەریی لە عێراق و هەماهەنگیی لە گەڵ دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان کرا.