حه‌لبوسى ونێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا ڕێوشوێنى گونجاو بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

  • 11-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی،له‌گه‌ڵ مارتن هۆت نێردەی یەكێتی ئەوروپا بۆ عێراق گرنگترین ڕێوشوێنى گونجاو بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ تاوتوێ ده‌كات.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، پێشوازی كرد لە بەرێز مارتن هۆت نێردەی یەكێتی ئەوروپا بۆ عێراق،ولەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات كرا لەگەڵ رێوشوێنی گونجاو بۆ ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد كە گوزارشت لە خواستی هاوڵاتیان بكات.
    وتیشى "هەر لەدیدارەكە تاوتوێی رۆڵی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرا بۆ پشتیوانی لە حكومەتی عێراق لەسەرجەم بوارەكان، گفتوگۆش سەبارەت بە دۆسیەیەی ئاوارەكان كرا لەگەڵ گرنگی هەوڵی زیاتر و هاریكاری نێوان عێراق و هاورێیانی بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون".