به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،گه‌یشته ده‌روازه‌ى سنوورى باشماخ له‌سلێمانى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى ده‌روازه‌ى سنوورى باشماخ له‌پارێزگاى سلێمانى به‌سه‌ركرده‌وه،وله‌نزیكه‌وه چاودێرى ڕێره‌وى كاره‌كانى كردووه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى "كازمى گه‌شتێك به‌نێو جومگه‌ى كارگێڕى ده‌روازه‌كه‌وه كرد،وگوێى له‌شیكردنه‌وه‌یه‌ك گرت كه‌له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه پێشكه‌شكران،له‌سه‌ر سروشتى كاره‌كان وڕێوشوێنه‌كانى باج وگومرگى،وپێشنیاره تایبه‌ته‌كان به به‌ره‌وپێشبردنى ،به‌وپێیه‌ى ڕۆڵى هه‌بێت به‌زیادكردنى داهاته‌كان وبه‌جێ گه‌یاندنى هاوسه‌نگى گه‌وره‌تر بۆ چالاكییه بازرگانییه‌كان".