ئه‌میندارێتى به‌غدا: سبه‌ى شه‌ممه‌ بۆ چه‌ند كاتژمێرێك تونێلى عامریه‌ به‌شێوه‌یه‌كى كاتى داده‌خرێت

ناوخۆ
  • 4-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    ئه‌میندارێتى به‌غدا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،سبه‌ى شه‌ممه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك تونێلى عامریه‌ به‌شێوه‌یه‌كى كاتى داده‌خرێت.
    ئه‌میندارێتى به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كارمه‌ندانى له‌فه‌رمانگه‌ى پرۆژه‌كان تونێلى عامریه‌ى به‌ئاڕاسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى كاتى داده‌خه‌ن به‌مه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ڕێره‌وه‌كه‌ هه‌ر له‌كاژێر حه‌وت به‌یانى سبه‌ى شه‌ممه‌ تاوه‌كو پێنجى ئێواره‌ى هه‌مان ڕۆژ".