ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: دوو مووشه‌كى كاتیۆشا له‌ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وته‌خواره‌وه‌

ئەمنی
  • 30-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند دوو مووشه‌كى جۆرى كاتیۆشا له‌ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"دوو مووشه‌كى جۆرى كاتیۆشا له‌ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وتۆته‌خواره‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى هه‌بێت".