كازمى ڕه‌شید فله‌یه‌ح له‌كاره‌كانى دوورخسته‌وه‌ وعه‌باس ناجى ڕاسپارد بۆ پۆستى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌سڕه‌

ئەمنی
  • 17-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند فه‌ریق ڕه‌شید فله‌یه‌ح له‌پۆستى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌سڕه‌ دوورخرایه‌وه‌..
    ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،وه‌زیرى ناوخۆ ،فه‌ریق ڕه‌شید فله‌یه‌ح له‌ئه‌ركى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌سڕه‌ دوورخسته‌وه‌،ولیوا عه‌باس ناجى له‌شوێنه‌كه‌ى دیاریكرد".