دو بەرپرسی ده‌زگاى شه‌هیدان لەسەر بەهەدەردانی سامانی گشتی بە 7 ساڵ زیندانیکردن سزادران

ناوخۆ
  • 16-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دەستەی ده‌ستپاكى رایگەیاند، دو بەرپرسی دەزگای شەهیدان لەکاتی واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیدا بە بەهای 7 ملیار دینار زیانیان بە سامانی گشتی دەوڵەت گەیاندوە، بۆیە دوای ساغبونەوەی بەڵگەکان و بەبێ ئامادەبونی تۆمەتباران سزای 7 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا
    دەستەی ده‌ستپاكى لە راگەیەنراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویکردەوە، جێگری پێشوی سەرۆکی دەزگای شەهیدان و یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی چاودێری دەزگاکە لەکاتی واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیدا بەبەهای (7,116,984,650) زیاتر لە حەوت ملیار دینار زیانیان بە سامانی گشتی دەوڵەت گەیاندوە و لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵات دەژین
    ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ساغبونەی بەڵگەکان دادگا بڕیاریدا بە گوێرەی مادەی 340 لە یاسای سزادان هەردو بەرپرسەکە بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزا بدرێن، هەروەها سەرجەم سامانەکانیان لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق دەستی بەسەردا دەگیرێت لەلایەن دەوڵەتەوە