كازمى له‌بیستى ئه‌م مانگه‌ چاوى به‌تره‌مپ ده‌كه‌وێت

  • 8-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،هه‌فته‌ى داهاتوو،به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى حكومى وله‌سه‌ر داوایه‌كى فه‌رمى سه‌ردانێكى فه‌رمى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،له‌بیستى ئه‌م مانگه‌ چاوى به‌دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌سه‌ردانه‌كه‌دا دۆسییه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان عێراق وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،تاوتوێ ده‌كرێن له‌گه‌ڵ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان وهاوكارییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌بواره‌كانى ئاسایش ووزه‌ وته‌ندروستى وئابوورى ووه‌به‌رهێنان،وڕێكاره‌كانى پته‌وكردنیان له‌پاڵ دۆسییه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وهاوكارى دوولایه‌نى له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ردوو وڵات.