وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕێنمایی ده‌دات به‌كردنه‌وه‌ى 3 تاقیگه‌ى پشكنینى كۆرۆنا له‌نه‌ینه‌وا وكه‌ركوك

ناوخۆ
  • 7-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دكتۆر حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕێنمایی دا به‌كردنه‌وه‌ى سێ تاقیگه‌ى پشكنینى توشبووانى كۆرۆنا له‌نه‌ینه‌وا وكه‌ركوك.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ته‌میمی ڕێنمایی داوه‌ به‌كردنه‌وه‌ى دوو تاقیگه‌ى پشكنینى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌به‌ره‌ى ڕاست وچه‌پى پارێزگاى نه‌ینه‌وا،وتاقیگه‌یه‌كى تر له‌پارێزگاى كه‌ركوك".