بانكى رافیده‌ین خه‌رجكردنى مووچه‌ى بنكه‌ وفه‌رمانگه‌ ته‌ندروستى ونه‌خۆشخانه‌كانى ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 2-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    بانكى ڕافیده‌ین،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بنكه‌ وفه‌رمانگه‌ ته‌ندروستى ونه‌خۆشخانه‌كانى به‌غدا وپارێزگاكانى ڕاگه‌یاند.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانكى ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ڕێگاى ده‌روازه‌ى ئه‌لیكترۆنى كارته‌كانى ماسته‌ر كارد خه‌رجكراوه‌".
    بانكى ڕافیده‌ین داواى له‌فه‌رمانبه‌ران كرد مووچه‌كانیان له‌شوێنه‌كانى خۆیانه‌وه‌ وه‌ربگرن.