8 تیرۆرست له‌كه‌ركووك ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 30-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،8 تیرۆرستى له‌پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ستگیركرد.
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌میان چاودێرى به‌رده‌وام بۆ كه‌رته‌كانى به‌رپرسیارێتى وسوودوه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان، یه‌كه‌كانى ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ 8تیرۆرستیان له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ستگیركرد كه‌به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر داواكراو بوون به‌هۆى ئه‌ندامێتییان له‌ڕیكخراوى تیرۆرستى داعش".
    وتیشى"تیرۆرستان له‌لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دانیان به‌وه‌ دانا كه‌ئه‌ندامن له‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆرسته‌ وبه‌شداریان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستى كرده‌وه‌ دژى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وئاسایش وڕه‌وشى ئه‌و ناوچانه‌یان تێكداوه‌ له‌كاتى بوونى داعش له‌و ناوچانه‌ له‌پێشوودا ،وته‌كانیان تۆماركرا وڕه‌وانه‌ى داداگا كران بۆ ته‌واوكردنى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى به‌سزاى دادپه‌روه‌رى خۆیان بگه‌ن".