یاڕه‌ڵڵا سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌وه‌داى ئامر لیوایه‌ك ده‌كات كه‌ به‌كۆرۆنا گیانى له‌ده‌سدا

ئەمنی
  • 25-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌هۆی تووشبوونی به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، فه‌رمانده‌ی لیوای دووی هێزه‌ تایبه‌تییه‌كان، گیانی له‌ده‌ستدا.
     
    فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن عه‌بدولئه‌میر یاڕه‌ڵڵا،سوپاسالاری هێزه‌ تایبه‌تییه‌كان  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ،له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌  رایگه‌یاند:" پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی عه‌قید  روكن غه‌سان كازم محه‌مه‌د ، فه‌رمانده‌ی لیوای دووی هێزه‌ تایبه‌تییه‌كان ده‌كه‌م، كه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا،داواكارم له‌ یه‌زدان روحى ئه‌و پاڵه‌وانه‌ به‌به‌هشت شاد بكات".