مالیكى وباڵیۆزى سڕبیا تاوتوێى پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى سیاسی وئه‌منى ده‌كه‌ن

  • 21-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ باڵیۆزى كۆمارى سڕبیا له‌عێراق پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى سیاسى وئه‌منی تاوتوێ كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى مالیكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازى له‌بالوف ئۆرۆش باڵیۆزى كۆمارى سڕبیا له‌عێراق كرد بۆ تاوتوێ كردنى پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى سیاسى وئه‌منى،وهه‌روه‌ها جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆست".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ مالیكى  ئاماژه‌ى به‌قوڵایی په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانى نێوان عێراق وسڕبیا كرد ،وداوایشى كرد هاوكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان پته‌وتر بكرێنه‌وه‌".
    لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆز ئۆرۆش سڵاوى سه‌ركردایه‌تى سڕبیا گه‌یانده‌ مالێكى وبانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كرد بۆ سه‌ردانى سڕبیا ،ومالیكى به‌ڵێنیشى دا له‌كاتى گونجاودا جێ به‌جێ بكات".