وەزیری تەندروستی:ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا67%ی تێپەڕاندووە

ناوخۆ
  • 14-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگە ئەمڕۆ سێشەممە ئاشكرای كرد كە ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیدا 67%ی تێپەڕاندووە.
    تەمیمی به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگەیاند بەرزترین ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنایان تۆمار كردووە، كە سەرووی 67%ی تووشبووانە.
    تەمیمی دووپاتی كردەوە كە تا ئەمڕۆ عێراق بەرزترین ڕێژەی چاكبوونەوەی تۆمار كردووە.
    وەزیری تەندروستی و ژینگە هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە هاووڵاتییان پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا بن و یارمەتیدەری لایەنە حكوومیە تایبەتمەندەكان بن بۆ بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتایەكە.